ڕاهێنەری بەرازیل پەیامێک بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەنێرێت

دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی سامبای بەڕازیلی بەسەر هەڵبژاردەی چیکی بە ئەنجامی 3-1 تیتی ڕاهێنەری بەرازیل باسی ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدریدی کرد و پەیامێکی بۆ یاریزانەکە نارد.

لەم بارەیەوە (تیتی) ڕاهێنەری هەڵبژاردە بەڕازیل سەبارەت بە دووبارە بانگهێشتکردنەوەی جۆنیۆر بۆ هەڵبژاردەی سامبا دوای پێکانەکەی بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند و گوتی ” ڤینیسیۆس هەلی ئامادەبوونی لەگەڵ ئێمەی لەو یارییانە بەهۆی پێکانەوە لە دەستدا، ئێستا پێویستە دوای گەڕانەوەی ئاستێکی بەرز لەگەڵ ریال مەدرید پێشکەش بکات، تا بۆ پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەانگهێشت بکرێتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە، جۆنیۆر بەهۆی درەوشانەوەی ئەم دواییەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ یەکەمین جار لەگەڵ هەلبژاردە یەکەمی بەڕازیل بانگهێشتکرا، بەڵام دوای پێکانەکەی لە یاری ئەیاکس لە لیستەکە دوورخرایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close