بارسێلۆنا 3 گرێبەست لە میرکاتۆی ئەم هاوینە ئەنجام دەدات

ڕۆژنامەی (sport)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا 3 گرێبەست ئەنجام دەدات کە دوو بەرگریکار و یاریزانێکی هێرشبەر دەبێت.

لەم بارەیەوە ئەو ڕۆژنامەیە کە نزیکە لە یانە کەتەلۆنییەکە بڵاویکردوەتەوە کە کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا هەر یەکە لە ئالبیرتۆ مۆرینۆ بەرگریکاری چەپی یانەی لیڤەرپوول و لۆکا یۆڤیتچ هێرشبەری لاوی یانەی فڕانکفۆرتی ئەڵمانی کە چەندین یانەی گەورە چاودێری دەکەن و نرخەکەی زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت ، سێیەمین گرێبەستیش لەگەڵ دی لیختی بەرگریکاری ئەیاکس دەبێت، کە خۆی خواستی هاتنی بۆ بارسێلۆنا هەیە، وێرای ئەوەی لە یانەی دیکەش داواکراوە.

لە لایەکی دیکەوە میدیا ئینگلیزییەکان ئاماژەیان کردوە کە یانەی بارسێلۆنا وێرای هەوڵدانی بۆ ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکی تازە، لە هەمان کاتیشدا هەوڵ دەدات فیلیپ کۆتینیۆی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی بە پارەیەکی گونجاو بە یانەیەکی گەورە بفرۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close