ڤینیسیۆس نهێنی ڕەتکردنەوەی پارەکانی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی لاوی یانەی ریال مەدرید باسی چۆنیەتی ڕەتکردنەوەی پارەکانی بارسێلۆنای کرد بەر لەوەی گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید واژۆ بکات.

جۆنیۆر لەم بارەیەوە بە ئێزگەی (کادینا سێر)ی گوت” باوکم سەرەتا باسی هیچ ئەو گرێبەستانەی بۆ نەکردم کە بۆمن هاتوون تا گرێبەستی هەردوو یانەی بارسێلۆن و ریال مەدرید گەیشتن، ئەو کاتە بارسێلۆنا ئامادەبوو پارەیەکی زیاتر لە ریال مەدرید بدات، بەڵام بەهۆی پەیوەندی کردنی هەر یەکە لە ماڕسیلۆ و کاسیمێرۆ و ئامۆژگارییەکانی ئەو دوو یاریزانە وای لێکردم پارەکانی بارسا ڕتبکەمەوە و ریال مەدرید هەڵبژێرم”.

جۆنیۆر لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی هەموو شتەکان خێرا ڕۆیشتن ئێستا لە ریال مەدرید یاری دەکەم و بۆ هەڵبژاردەی بەڕازلیش بانگهێشت کراوم، بەلام پێکانم هەیە و پەیتا پەیتا لە پێکانەکەم چاک دەبمەوە، هیواداریشم بە زووترین کات بۆ یارییەکان بگەڕێمەوە.

ئاشکرایە کە جۆنیۆر، لە یاری گەڕانەوە بەرانبەر ئەیاکس تووشی پێکان هات و پێدەچێت تا چەند هەفتەیەکی دیکەش یاریزانەکە نەتوانێت بەشداری لە یارییەکان بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close