یۆڤێنتۆس خەونێکی زێدان دەخاتە ژێر هەڕەشەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵیەکانی ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆ ئامانجێکی گەورەی زێدانی کردووتە مەبەست و دەیەوێت لەم هاوینە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (کاڵچیۆ مێرکاتۆ) یۆڤی دەیەوێت کریستیان ئاریکسن، ئەستێرەی تۆتنهامی لەندەنی بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە و یاریزانەکە لە چنگی تۆتنهام و ریال مەدرید بڕفێنن، بە پێی سەرچاوەکە یانەی یۆڤێنتۆس گفتوگۆکانی لەڕێگەی نوێنەرانی لەگەڵ بریکاری یاریزانەکە دەستپێکردوە، لە کاتێکدا یانەی تۆتنهام دەیەوێت یاریزانەکە ڕازی بکات بەوەی گرێبەستێکی تازە واژۆ بکاتەوە.

جێی ئاماژەپێکردنە، ئاریکسن یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی زێدانە بۆ ئەم هاوینە بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاستی تۆکمە بکات و شوێنگرەوەیەک بۆ لۆکا مۆدڕیچ دابین بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close