نادال به‌فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له پاڵه‌وانێتی ئیندیانا وێلز راگه‌یاند

رافایل نادال به‌فه‌رمی به‌هۆی پێكانه‌وه له پاڵه‌وانێتی ماسته‌رزی ئیندیانا وێلز كشایه‌وه و یاریی كلاسیكۆی نێوان رافایل نادال و رۆجێر فێدرێر ناكرێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00 له قۆناخی پێش كۆتایی ماسته‌رزی ئیندیانا وێلزدا، رۆجێر فێدرێر و رافایل نادال به‌یه‌ك بگه‌ن و یاریی كلاسیكۆی تێنس ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام رافایل نادال به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له چاره‌كی كۆتایی به‌رامبه‌ر كارین خاشانۆڤ تووشی بوو، بڕیاری دا به‌شداریی یارییه‌كه نه‌كات چونكه له ئه‌ژنۆی پێكانی هه‌یه و هێشتا به ته‌واوه‌تی چاك نه‌بووه‌ته‌وه.
رۆجێر فێدرێر به‌بێ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی بكات گه‌یشته یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه و چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان میلۆس راونیچ و گایل مۆنفیس ده‌كات.
.@RafaelNadal has withdrawn from the tournament due to a right knee injury. We wish Rafa a speedy recovery.
Roger Federer advances to the final by walkover.#BNPPO19 pic.twitter.com/XXahjOyOXn
— BNP Paribas Open (@BNPPARIBASOPEN) March 16, 2019