زێدان بۆ تۆکمە کردنی ریال مەدرید داوای ئەو 5 ئەستێرەیە دەکات

لەگەڵ گەڕانەوەی زێدان بۆ یانەی ڕیال مەدرید، بابەتی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکان باس و خواسی سەرەکی میدیا وەرزشییەکانی هەموو جیهانە، ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانی ناسراویش ڕایگەیاند کە زێدان 5 ئەستێرەی بۆ یانەکەی داواکردوە.

لەم بارەیەوە(ئیدورادۆ ئیندا) ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانی و کە زۆر جار لە بەرنامەی (ئیل تشێرنجیتیۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا دەبینرێت، ڕایگەیاند کە زێدان لەگەڵ گەڕانەوەی داوای هەر یەکە لە کیلیان مباپێی هێرشبەری (پاریس سان جێرمان) و ئیدین هازارد لە (چێلسی) و سادیۆ مانی هێرشبەری (لیڤەرپوول) و پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری(مانچێستەر یۆنایتد) و لۆکاس هێرناندێزی بەرگریکاری(ئاتلەتیکۆ مەدرید)ی کردوە، بۆ ئەوەی ێزەکانی مێرەنگی پێ تۆکمە بکات.

جێی ئاماژە پێکردنە، فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید بەڵێنی بە زێدان داوە مە پارەیەکی گەورەی بۆ گرێبەستی تازە و گرانبەها بۆ تەرخان بکات و چیتریش دەست لە کارەکان و بژاردەکانی وەرنەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close