بارسێلۆنا گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ مێسی ئەنجام دەدات

وا دیارە دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەکە بۆ زۆرترین کات لەگەڵ تیپەکە بهێلێتەوە، پاش ئەوەی گرێبەستی لە ساڵی 2021 کۆتایی پێ دێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە ئەنجومەنی یانەی بارسێلۆنا لە دوایین کۆبوونەوەدا باسیان لە درێژکرنەوەی گرێبەستی مێسی کردوە بۆ سالێک تا دووساڵی دیکە دوای ئەوەی گرێبەستی فەرمی خۆی لە 2021 کۆتایی پێ دێت، بەگوێرەی هەواڵەکەی سپۆرت، مانەوەی مێسی هاوسەنگی بە یانەی بارسێلۆنا دەدات هەر بۆیەش هاندەرانی بلووگرانا پێیان گرنگە کە مێسی بۆ زۆرترین کات بمێنێتەوە، وێرای ئەوەی یانەکە گرێبەستی دیکەشی واژۆ کردوە کە دواترینیان لەگەڵ دی یۆنگی کاپتنی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی بوو.

مێسی کە نیوەی هێزی یانەی بارسێلۆنایە بەگوێرەی پسپۆرانی تۆپی پێی جیهانی، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی بۆ ئارجەنتین دەگەڕێتەوە و بۆ یانەی منداڵی خۆی یاریدەکاتەوە، بەڵام وا دیارە بارسێلۆنا دەیەوێت تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لە بلووگرانا بمێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close