ڤینیسیۆس جۆنیۆر باسی ڕێژەی مەترسی پێکانەکەی دەکات

دوای ئەوەی لە گێمی یەکەمی یاری بەرانبەر ئەیاکسی هۆڵەندی بەهۆی پێکانەوە بە چاوی پڕگریان یاریگای جێهێشت، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرە لاوەکەی ریال مەدرید باسی پێکانەکەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەسەر زاری ڤینیسیۆس بڵاویکردوەتەوە کە پێکانەکەی جۆنیۆر بە قسەی پزیشکی یانەکە مەترسیدار نییە، جۆنیۆر لەم بارەیەوە دەڵێت” لە هێرشەکەدا بەرگریکاری ئەیاکس بە توندی لەپێی ڕساتی دام و زیانی پێگەیاندم، بەڵام پزیشکی یانەکە گوتی هیچ مەترسی تێدا نییە و هێوری کردمەوە و چاوەرێی پشکنینی وردم تا زیاتر لەم بارەیەوە بزانم.

دەربارەی شکستەکەش گوتی “ریال مەدرید لەسەر بردنەوە ڕاهاتوە، بۆیە چوونە دەرەوەمان لەو قۆناخە و بەو شێوەیە کارێکی ناخۆش بوو، هەموومانی دڵتەنگ کرد، ئێستا دەبێت تیشک بخەینە سەر ئەو یارییانەی لەم وەزرە ماوە و هەوڵ بدەین ئاستی خۆمان باشتر بکەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close