بە وێنە .. یانەی شورتە وێنەیەکی گرێبەستی داهاتووی میمی ئاشکرا کرد

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر سەرچاوەیەکی یانەی شورتەی عێراقی داهاتووی یانەی موهەند عەلی هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی عێراقی کە بە (میمی) ناسراوە یەکلایی کردەوە.

بەرنامەی وەرزشی کەناڵی (دیجلە)ی عێراقی کە حەیدەر زەکی پێشکەشی دەکات، لەسەر زاری بەرپرسێکی یانەی شورتە ئاشکرای کردوە کە یانەی عەینی ئیماڕاتی گرێبەستێکی تازەیان پێشکەش بە یانە عێراقییەکە کردوە و یانەی شورتەش ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی ڕاگەیاندوە، لەو گرێبەستە تازەیە هاتوە کە بری یەک ملیۆن دۆلاروەک گرێبەست پێشکەش دەکرێت لەبری 800 هەزار دۆلار و چەند ئۆفەرێکی دیکەشی لەخۆوە گرتوە، لەوانە کردنەوەی کامپێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ ماوەی دوو هەفتە بۆ یانەی شورتە لە ئیماڕات و هەروەها باصێکی گەورە بە دیاری پێشکەش بە یانەی شورتە بکرێت و 20% لە هەر گرێبەستێکی داهاتووی یاریزانەکە بە یانەی شورتە بدرێت.

لە بەرنامە وەرزشییەکەدا هاتوە کە یانەی شورتە بەو گرێبەستە تازەیە ڕازی بوون و چاوەڕێ دەکرێت میمی لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانە ئیماڕاتییەکە بکات.

ئاشکرایە کە میمی کە لە کاتی جامی ئاسیای 2019 وەک ئەستێرەیەک درەوشایەوە، گرێبەستی لە یانەی یۆڤێنتۆس و دۆڕتمۆند و کلۆپ بروج و فەنار باخچە و عەینی ئیماراتی و چەنجد یانەیەکی دیکەش پێ گەیشتبوو، بەڵام یانەی شورتە ئەوکات ڕایگەیاندبوو، کە یاریزانەکەی لەو ساتە نافرۆشێت و ئەو وەرزە لەگەڵ یانەی شورتە بەردەوام دەبێت.

وێنەی تازەترین گرێبەست بۆ میمی کە بەیانەی شورتە گەیشتوە:

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close