مێژووی یارییه‌كانی محه‌مه‌د سه‌لاح دژی ئه‌ڵمانیه‌كان

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشهمه 19 – فێبرایه‌ری 2019 له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی جیهان، كه چامپیۆنزلیگه، له یاریگای ئانفێلد لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی میوانداری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌كات، هه‌موو هیوای ئینگلیزه‌كان بۆ ئه‌م یارییه ئاگرینه محه‌مه‌د سه‌لاحی میسریه، با لاپه‌ره‌كانی مێژووی ئه‌م یاریزانه به‌رامبه‌ر یانه ئه‌ڵمانیه‌كان هه‌ڵده‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م، سه‌لاح له بازل بوو دژی شاڵكێ یاریی كردووه، له یاریی كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌رزی 2013 -2014، بازل و شاڵكێ دوو یاریان ئه‌نجامدا، به‌ڵام بازل هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، به ئنجامی (1-0) و (2-0)، سه‌لاحیش نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
دووه‌م، سلاح و رۆما له دژی بایرلیڤهركوزن، له یاریی كۆمه‌ڵه‌كان بوو، یاریی چوون به (4-4) كۆتایی هات، له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش به (3-2) براوه‌بوون، له‌و یارییه سه‌لاح گۆڵێكی كرد، ئاسیستێكیشی هه‌بوو.
سێیه‌م، سه‌لاح و لیڤه‌رپوول دژی هۆڤنهایم، له وه‌رزی 2017 – 2018، له هه‌ردوو یاریی براوه‌بوون، له یاریی گه‌ڕانه‌وه سه‌لاح گۆڵێكی زۆر جوانی تۆمار كرد،
له دوو یاریی دۆستانه‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، بایه‌رلیڤه‌ركوزن و بایرن میونشن دوو گۆڵی تۆمار كردووه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كان به دۆستانه و فه‌رمی 4 گۆله.