کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە باوکی سەرکەوتوو تر دەردەکەوێت

وا دیارە (جۆنیۆر)ی کوڕی کریستیانۆ ڕۆنالدۆش هەمان ڕێچکەی باوکی گرتوە و لە تەمەنێکی بچووکەوە بەرەو ڕێگای درەوشانەوە دەڕوات، بەگوێرەی ماڵپەڕێکی ئیتالی ئامارەکانی کوڕکەی زۆر لە یەکەمین وەرزی سێریا ئەی لە باوکی باشترن.

ماڵپەڕی ” le 10 sport” بڵاویکردوەتەوە بابەتێکی بۆ خۆشی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا ئاماژەی کردوە کە ئامارەکانی جۆنیۆری کوڕی ڕۆناڵدۆ لەم وەرزە زۆر لە ئامارەکانی باوکی باشترن، بەگوێرەی هەواڵەکە کریستیانۆ لە 23 یاری بۆ یۆڤی 19 گۆڵ و 8 ئاسیستی هەیە، کەچی جۆنیۆری کوڕی لە 23 یاری لە خولی تازەپێگەیشتوانی ئیتالیا 58 گۆڵی تۆمار کردوە و 18 ئاسیستی هەیە.

لەکۆتایی بابەتەکە هاتوە کە یۆڤێنتۆس لە گرێبەستی رۆناڵدۆ کە بری 112 ملیۆن یۆرۆی تێچوو، تەنها سوودی لە رۆناڵدۆ وەرنەگرت، بەڵکو سوودی لە کوڕەکەی دۆنیش بینیوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close