گۆڵپارێزی لیڤه‌پوول بۆ یاریی بایرن میونشن خاڵی به‌هێزی تیپه‌كه‌ی دیاریی كرد
ئه‌لیسۆن بێكه‌ری گۆلپارێزی برازیلی و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، بۆ یارییه گرینگه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بایرن میونشن كه رۆژی سێشه‌مه له یاریگای ئانفێلد ئه‌نجام ده‌درێت، پێچه‌وانه‌ی بۆ چوونه‌كان، خاڵی به‌هێزی تیپه‌كه‌ی دیاریی كرد.
ئه‌لیسۆن له پێگه‌ی فه‌رمی لیڤه‌رپوول رایگه‌یاندووه، به‌رگری تیپه‌كه‌یان زۆر باشه و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، متمانه‌ی ته‌واومان پێیان هه‌یه، خاڵی به‌هێزی ئێمه‌ن، تیپه‌كه‌شمان بۆ ئه‌و یارییه به‌هێزه‌ی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یه، ئه‌لیسۆن وتیشی: راسته ڤاندایك و جۆو گۆمێز و لۆڤرین ئاماده‌ی یارییه‌كه نابن، به‌ڵام به‌ریگریكاره‌كانی دیكه ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر بایرن بوه‌ستن.
بێكه‌ر: ئێمه ده‌زانین میونشن تیپێكی به‌هێزن و چاویان له چامپیۆنزلیگه، به‌ڵام باش خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانیان ده‌زانین، یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ریش له‌هه‌موو كه‌س زانیاری زیات له‌سه‌ر ئه‌و تیپه ده‌زانێ،