ئارسن ڤینگه‌ر: مانگی هه‌نگوینی سۆڵشایه‌ر كۆتایی هات

ئارسن ڤینگه‌ری فڕهسی راهێنه‌ری پێشووی ئاڕسێناڵ، له‌سه‌ر دۆڕانه‌كه‌ی دوێنێی مانچێسته‌ر یونایتد به ده‌ستی پاریس سانجێرمان، قسه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌لوێستی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد و دۆڕانه‌كه كرد.
ڤینگه‌ر له كه‌ناڵی بێن سپۆرت، كه وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌شداری ده‌كات، وتی: مانگه ههنگوینیهكهی سۆڵشایه‌ر له‌گه‌ل شه‌یتانه سووره‌كان كۆتایی هات، كاره‌كه‌ی ئه‌و وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری وابوو، كه تا ئێستا له مانگی هه‌نگوینی دابوو، به‌ڵام له‌مه‌و دوا له نێو ژیانه راستهقینهكهدا ده‌بێت، سۆڵشایه‌ر زۆر بهبهختیش بوو، كه ماوه‌ی مانگه ههنگوینیهكهی زۆری خایاند و له‌هه‌موو كه‌س زیاتر بوو.
سۆڵشایه‌ر له‌گه‌ڵ مان یونایتد، له كۆی 11 یاریی 10 یاریی براوه‌بوو ته‌نها یه‌ك یه‌كسان بوونی هه‌بوو، به‌ڵام دوێنی شه‌و له نیو ئؤڵترافۆرد تووشی شكستێكی گه‌وره‌بوو.