بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گۆڵكاری خولی ئه‌ڵمانی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن
رۆژنامه ئیسپانی و ئه‌ڵمانییه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ یاریزان و گۆڵكاری خولی ئه‌ڵمانی لۆكا جۆڤیچی سڕبی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن، كه له فرانكفۆرت یاریی ده‌كات و به شێوه‌ی خواستن له بێنفیكاوه روویكردۆته یانه ئه‌ڵمانییه‌كه.
رۆژنامه‌كان رایانگه‌یاندووه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ بێنفیكا رێكه‌وتووه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ی لۆكا كردووه، به‌ڵام بارسا ده‌بێت چاره‌ی ئه‌و به‌نده بكات، كه فرانكفۆرت له كاتی گواستنه‌وه‌ی به شێوه‌ی خواستن له بێنفیكا مافی كڕینی ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌یه به 12 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی فرانكفۆرتر ئه‌لجیماینه تسایتۆنگ، بڵاویكردۆته ماوه‌ی رابردوو بارسێلۆنا گفتۆگۆیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ بێنفیكا ئه‌نجامداوه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، ئێستاش ته‌نها ره‌زامه‌ندی یانه‌ی فرانكفۆرت ماوه.
رادیۆی كادێناسێری ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، كه نرخی گواستنه‌وه‌ی لۆكا 35 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بچووكی ته‌مه‌نی پاره‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌م یاریزانه،لۆكا له‌گه‌ڵ فرانكفۆرت له بۆندزلیگا له پله‌ی 5م دێن و 33 خاڵیان كۆكردۆته‌وه، لۆكا 14 گۆڵی تۆمار كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می گۆڵكارانی بۆندزلیگای گرتووه.
توصل برشلونة لاتفاق مع مسؤولي بنفيكا للحصول على خدمات الصربي لوكا جوفيتش ✍
Gepostet von AS Arabia am Montag, 11. Februar 2019