ڤاڵڤێردی باسی یاریی ئاتلێتیك بلباوی كرد و هه‌ڵوێستی به‌شداری كردنی مێسی ئاشكرا كرد

ئارنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنای ئیسپانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفاڕانسێكدا تیشكی خسته سه‌ر یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیك بلباو رێژه‌ی به‌شداریكردنی مێسیشی به شێوه‌ی سه‌ركی ئاشكراد.
ڤاڵڤێردی وتی: یاریی كردن له یاریگای سان ماممێس قوڕسه، به‌رده‌وام یاریگا له هانده‌ر پڕ ده‌بێت، كه فشارێكی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر تیپی میوان، یاریی كردن له‌گه‌ڵ بلباو ئاڵۆزه، یه‌كێكه له قوڕسترین یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌مان.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی مێسی وتیشی: بێ گۆمان مێسی له‌گه‌ڵمان ده‌بێت، به‌ڵام به‌ر له یارییه‌كه سه‌یری ئاماده‌ی تواناكانی ئه‌و ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر به رێژه‌ی 100% ئاماده‌بێت ئه‌وا به دڵنیایه‌وه به‌شداری ده‌كات،
ده‌رباره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئارسه‌ر، ڤاڵڤێردی وتی: ناوه‌ڕاستكارێكی به‌توانامان له‌ده‌ستداوه، كه ده‌یتوانی كۆنتڕۆڵی تۆپ و ناوه‌ڕاستی یاریگا بكات، ئێمه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ومان هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌مان مواسه‌فات نییه، له‌وانه ئالینا و ڤیدال، كه زیاتر به‌لای هێرشبردنه‌وه یاریی ده‌كه‌ن.