كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت ریكۆردێكی مێژووی له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس تۆمار بكات، كه 85 ساڵه كه‌س پێی نه‌كراوه
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال و یۆڤێنتۆس نزیكه له‌وه‌ی ریكۆردێكی مێژووی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات، له ئه‌گه‌ری تۆمار كردنی 31 گۆل ده‌توانێ ریكۆردێكی مێژووی فێلیس بۆرێلی یاریزانی پێشووی یۆڤێنتۆس یه‌كسان بكاته‌وه.
رۆناڵدۆ به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات ریكۆرده‌كان بشكێنێت و به‌ناوی خۆی بكات، له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ یۆڤی 17 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش رێخۆشكه‌ره تا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی به ناوی خۆی بنووسێته‌وه، دۆن، ده‌یه‌وێت ئه‌و ژماره‌یه‌ی فێلیس بۆرێل له‌گه‌ڵ یۆڤی له 1934 به تۆمار كردنی 31 گۆڵ به‌ناوی خۆی كردووه، بیشكێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها پێویستی به 14 گۆڵی تره له‌م وه‌رزه‌دا تا ریكۆرده 85 ساڵانه‌كه به‌ناوی خۆی بنووسێته‌وه.
پێشووتر زۆر یاریزان له‌و ریكۆرده نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه، بۆرێل له یه‌ك وه‌رز 31 گۆڵی تۆمار كرد، كه ئه‌و كات خوله‌كه 18 یانه بوو، به‌ڵام ئێستا 20 یانه‌یه.