ماوه‌ی 50 ساڵه كار به یاسایه‌ك ده‌كرێت له چامپیۆنزلیگ، كه‌چی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه
فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپی(یوێفا) ئاشكرای كردووه، كه ئاماده‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو یاسای هه‌ژمار كردنی گۆڵێك به دوو گۆڵ له یارییه‌كانی قۆناخی ده‌ركردنی راسته‌وخۆ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
پێگه‌ی سكای سپۆرتی جیهانی رایگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆما له لایه‌ن شاره‌زایانی تۆپی پێی پێشنیار كراوه ئه‌م یاسایه هه‌ڵبگیرێت، چونكه پێیان وایه داده‌په‌وری تێدانییه، بۆ سه‌رده‌مێك دانراوه، كه هۆكاره‌كانی گواستنه‌و و هاتوو چۆ پشوودان وه‌ك ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بووه، یاریزانه‌كان ماندووبوونه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار له له یوێفا رازیبوونه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره، كه نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه كاری پێده‌كریت،
یوێفا ئاماده‌ی خۆی نیشانداوه، ئه‌م یاسایه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ، به‌ڵام په‌له‌ی تیدا ناكات، وه نیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه له وه‌رزی داهاتوو جێبه‌جێبكرێت، به‌تایبه‌ت بۆ چامپیۆنزلیگ و یۆرۆ لیگ.