كلاسیكۆی زه‌وی بارسێلۆنا له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌دوای پێنجه‌م ناسناو ده‌گه‌ڕێت
بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریی كلاسیكۆی زه‌وی و پێشكۆتای جامی شای ئیسپانیا ئاماده‌یه، ده‌یه‌وێت له‌و ریگایه‌وه پارێزگاری له 4 ناسناوی یه‌ك به‌دوای یه‌كی چوار ساڵی رابردووی بكات و بۆ جاری پێنجه‌م جامه‌كه بباته‌وه.
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له ریال مه‌درید بۆ جاری پێنجه‌م بگاته یاریی كۆتایی و جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه، وه چاویشی له بردنه‌وه‌ی یاریی كلاسیۆكۆی رابردووه، كه به 5 گۆڵ به رامبه‌ر گۆڵێك له مێرێنگێی برده‌وه، له كاتێكدا مێسیش پێكانی هه‌بوو، به‌ڵام بارسا چاوه‌ڕێی دواین پشكنینه‌كانی پێكانه‌كه‌ی مێسیه، كه به‌وهۆیه‌وه به‌شداری مه‌شقه‌كانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌ی نه‌كردووه.
ریال مه‌درید له باشترین بارودۆخدایه و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می لۆبتیخی جیاوازه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی سۆلاری له 5 یاریی به‌دوای یه‌ك له جامی شا و لالیگا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.