پێرێز گرێبەستی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید بۆ دوو وەرزی دیکە درێژ دەکاتەوە

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید دەستەوارەیەکی تازە پێشکەش بە (لۆکا مۆدریچ)ی ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یانەکە بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی AS لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پێرێز لە گرێبەستە تازەکەی بۆ مۆدڕیچی ئامادەکردوە وادەی مانەوەی یاریزانە کڕواتییەکە تا ساڵی 2022 درێژ دەکاتەوە و بەنیازیشە مووچەکەشی زیاد بکات، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە لەو ساتانە مۆدڕیچ لە بیرۆکی رۆیشتن پاشگەزبووەتەوە و دەیەوێت لە ڕیال مەدرید بمێنێتەوە و باشترین ئاست لەو یانەیە پێشکەش بکات، هەروەها خانەوادەکەشی لە مەدرید دڵخۆشن ئەوەش هۆکارێکی بەهێز دەبێت بۆ ئەوەی کاروانی وەرزشی خۆی هەر لەگەڵ یانەی شاهانە بەکۆتا بهێنێت.

جێی ئاماژەیە ماوەی رابردوو قسە و باسی زۆر هەبوو، لەسەر ڕۆیشتنی مۆدڕیچ بۆ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەڵام یانەی ریال مەدرید هەموو شتێکی لەو بارەیەوە ڕەتکردەوە و بە رۆیشتنی خاوەن بالۆن دۆری ئەمساڵ ڕازی نەبوو.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close