بە ڤیدیۆ ..مۆرینیۆ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هەڵبژاردەی قەتەر دەنێرێت

 

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی قەتەر بۆ یاری کۆتایی جامی ئاسیای 2019 ی قەتەر، خۆزێ مۆرینیۆ، شیکەرەوەی کەناڵی بین سپۆرت پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ پشتگیری کردنی بۆ هەڵبژاردەی قەتەر بڵاوکردەوە.

مۆرنینیۆ لە پەیامەکەی دا ستایشی هەڵبژاردەی قەتەر دەکات و دەلێت” وەک دەزانن ماوەی ڕابردوو میوانی ستۆدیۆی کەناڵەکانی bein sport بووم لە دۆحە لەوێش هەستم بە چێژی تۆپی پێ کرد و شانازیم بە هەڵبژاردەی قەتەر کرد، ئێوە گەیشتنە یاری کۆتایی لە دەستکەوتێکی مێژوویی کە پێشتر ڕووینەداوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم، ئێوە میژووتان دروستکرد، ئێوە باش دەزانن ئێستا زۆر نزیک بوونە لە تەواوکردنی کارەکە و بردنەوەی جامەکە، لێرە دەبێ بزانن جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوەی کردووتانە و ئەوەی چاوەڕێی دەکەن، کە بردنەوەی جامەکەیە بەرانبەر تیپێک کەپێویست ڕێزی لێ بگیرێت، ئەوانیش ئاستیان لەئیوە نزیکە، یاریزانی بەهرەمەندیان هەیە و وەکو گروپ یارییەکی زۆر باش و توند دەکەن، ناتوانم بەجێتان بهێڵم بەر لەوەی هیوای بەختێکی باشتان بۆ بخوازم، هەروەها پێوستە ستایشی (سانچێز)ی ڕاهێنەری قەتەر بکەم، ئەو کارێکی نایاب دەکات لەگەڵ هەڵبژاردەکە، دەمەوێت ئەمجارە کە هاتمەوە دۆحە لەو وڵاتە بم کە پاڵەوانی ئاسیایە، هیوای بەختێکی باشتنان بۆ دەخوازم لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزم بۆ هەڵژاردەی ژاپۆن، لەبەر ئەوەی ئەوانیش شایستەی ئەوە بوون بۆ یاری کۆتایی سەرکەون”.

ئەوە گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە تەواوی پەیامەکەی مۆرینیۆیە بۆ قەتەر ..

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close