پێكانه‌كان مه‌ترسیان له‌سه‌ر داهاتووی نێیمار هه‌یه
نێیمار گرانترین یاریزانی جیهان، له‌وه‌ته‌ی یاریی ده‌كات 22 جار تووشی پێكان هاتووه، كه‌به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 300 رۆژ له یاریگاكان دابڕاوه، ئه‌و پێكانه زۆرانه نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر كوڕه بڕزیلییه‌كه داده‌نێن.
نێمار له هه‌موو وه‌رزێك دووچاری پێكان دێت، له‌م وه‌رزه‌یدا سێ جار تووشی پێكان بووه، له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كامیڕۆن، دواتر له‌گه‌ڵ بۆردۆی فڕه‌نسی و دواین پێكانیشی له به‌رامه‌ر ستراسبۆرگ بوو له قۆناخی 32 جامی فڕه‌نسا.
پێكانی ئه‌مجاره‌ی نیمۆ هه‌مان ئه‌و پیكانه‌یه، كه به‌ر له مۆندیال تووشی بوو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له یاریی كردن دابڕا، ئه‌مجاره‌ش بۆ یاریی به‌رامبه‌ر مانچیسته‌ر یونایتد له چامپیۆنزلیگ ئاماده نابێت.