ڤاڵڤێردی سەبارەت بە مانەوەی لە بارسێلۆنا قسەی خۆی کرد

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا باسی ئەگەرەکانی مانەوەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەی کرد و مەرجەکانی ئەو کارەی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ئاماژەی کردوە کە ڤاڵڤێردی پێی خۆشە بۆ وەرزی داهاتووش بمێنێتەوە، بەڵام مانەوەی بە بردنەوەی نازناوەکانەوە بەندە، تاکو داهاتووی لە لایەن یانەکە دیاری بکرێت، هەروەها گوتیشی ئەو بڕیارە لە ئێستادا دواخراوە تاکو ئەنجامەکانی ئەم وەرزە دەردەکەوێت، هەروەها ڕاهێنەری بارسا دەڵێت کە ئەو دەتوانێت گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە گەر ئەنجامەکان دڵخۆشکەربن، هەموو دەزانن کاتێک ئەنجامەکان خراپ دەبن هاندەران فشار دەخەنە سەر کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی ڕاهێنەر دوربخەنەوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، چەند رۆژی ڕابردوو ڤاڵڤێردی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی بارسێلۆنا ڕایگەیاندبوو کە نازانێت بۆ وەرزی داهاتوو لەکوێ دەبێت و لەگەڵ بارسێلۆنا دەمێنێتەوە یا نا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close