لیستی گرانبەهاترین 10 یاریزانی جیهان سوپڕایزێکی گەورەی تێدایە

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ، لە تازەترین لیستی گرانبەهاترین یاریزانانی جیهان ئەستێرەیەکی گەورەی تۆپی پێ لە دەرەوەی 10 گرانبەهاترین یاریزانە و نێیماریش پێشەنگی گرتوە.

بەگوێرەی ئەو لیستەی گروپی (KBMG) کە ماڵپەڕی کاڵچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردوەتەوە، نێیمار بە بەبەهای 229 ملیۆن یۆرۆ پێشەنگی گرتوە و مباپی بە 215 ملیۆن یۆرۆ دووەم ڕیزبەندییەکەی گرتوە و مێسیش بە پلەی سێیەم هاتوە و بەهاکەی 203 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە کاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤێنتۆس بە بەهای 107 ملیۆن یۆرۆ لە دەرەوەی گرانبەهاترین 10 یاریزان هاتوە.

لە پلەی چوارەم محەمەد سەلاح هاتوە کە بەهاکەی 168 ملیۆن یۆریە، دواتر هاری کەین هێرشبەری تۆتنهام پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە و ئینجا هازارد ئەستێرەی چێلسی بە بەهای 148 ملیۆن یۆرۆ شەشەمی ڕیزبەندییەکەیە، دوارت دی بڕۆین 129 ملیۆن یۆرۆیە دواتر گریزمان بە 125 ملیۆن یۆرۆ، دواتر پۆگبا ئەستیرەی مان یۆنایتد و کۆتینیۆ ئەستێرەی بارسێلۆنا بە 119 ملیۆن یۆرۆ هەروەها جگە لە ڕۆنالدۆ لیستی گرانبەهاترین 10 یاریزان ناوی عوسمان دیمبڵی ئەستیرەی بارسێلۆناشی تێدا نیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close