ناوەڕۆکی قسە و نامەکانی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مۆرینیۆ ئاشکرا کران

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ناوەڕۆکی قسەو و نامەکانی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدریدی بۆ خۆزێ مۆرینیۆ ئاشکراکردوە دوای ئەوەی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە بەناچاری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر پۆنایتد وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کەدوای لادانی مۆرینیۆ بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندییان لەڕێگەی تەلەفۆن و نامەی تایبەت بە مۆرینیۆ کردووە و پشتگیری خۆیان بۆ دەربڕیوە و هاوسۆزی خۆیان بۆ ڕاهێنەرەکە پیشانداوە، ڕۆژنامەکە لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاشکرایکردوە کە بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید لە قسە و پەیامەکانیان هیچ باسێکی گەڕانەوەی مۆرینیۆیان نەکردوە و تەنها قسەکان پشتگیری کردنی مۆرینیۆ بووە، ئەوەش پێچەوانەی هەواڵی چەند میدیایەکی جیهانییە کە ئاماژەیان کردووە بەوەی ڕیاڵ مەدرید لە ماوەی داهاتوو مۆرینیۆ بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەگەڕێنێتەوە.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ دوای دوو ساڵ و نیو لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد بەهۆی خراپی ئەنجامەکان فشاری کارگێڕی یانەکە پۆستەکەی وەک ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان لە دەستدا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close