مۆرینیۆ وەسفێکی سەیری سەلاح دەکات و بیر لە چۆنیەتی ڕاگرتنی دەکاتەوە

یاریگا
بەر لە یارییە ئاگرینییەکەی ئەمڕۆ نێوان یانیە لیڤەرپول و مانچێستەر یۆنایتد لە یاریگای ئەنفێلد، خۆزی مۆرینیۆ ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان وەسفێکی نایابی محەمەد سەلاحی ئەستێرەی ڕێدزی کرد.

مۆرینیۆ لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکە دەربارەی سەلاح گوتی” ئەو زۆر پێشکەوتوە بە بەراورد لەو کاتەی لە چێلسی لەژێر سەپەرشتی من یاریدەکرد، کار ئێمە لە یاری ئەمڕۆ بە ڕاگرتنی محەمەد سەلاح زۆر قورس دەبێت، ئەو لەسەر هەموو ئاستەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێشکەوتوە، ئەو ئێستا زۆر خێرایە و زۆر بەهێزە، کاتێک لەیانەی بازلەوە هاتە لامان لە چێلسی زۆر بێ هێز و لاواز بوو، من ئێستا بە چەکی ئەتۆمی لیڤەرپوول وەسفی دەکەم ، لیڤەرپوول بەهێزە، یاریزانی باشی هەیە، بەڵام سەلاح بە چەکی ئەتۆمی ئەو یانەیە هەژمار دەکرێت.

لەدرێژەی ستایشکردنی سەلاح ، سپێشەڵ وەن گوتی ، ئێستا سەلاح دەتوانێت لە یانەی وەکو ڕیال مەدرید و بارسێلۆناش یاری بکات و لە هیچ شتێک نەترسێت و بڵێت “من محەمەد سەلاحم”، ئێستا من ئەو بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی جیهان هەژمار دەکەم، بۆیە ئەمڕۆ دەبێت لە یاریمان بەرانبەر لیڤەرپوول مەترسی سەلاح کەمبکەینەوە و هەوڵیش بدەین هەر بە شێوازی خۆمان یاری بکەین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close