ساول دەچێتە بارسا؟

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گواستنەوەی ساول نیگوێز لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانە سوورە لەسەر مانەوە لە مەدرید

ئەو یاریزانە یەکێکە لە باشترینەکانی ئەتلەتیکۆ و خاوەن متمانەیەکی زۆری دییەگۆ سیمۆنییە

لە پرسیاری ئەوەی کە ئایا یانەکەی بۆ بارسا جێدەهێڵێت ئەو یاریزانە بە رادیۆی ناسیۆنا ئیسپانیای گووت:

“من هۆکارێکم هەبووە کە گرێبەستێکی دورو درێژم لەگەڵ ئەتلەتیکۆ واژۆکردووە”.

“ئەوە بڕیاری منە کە گشت ژیانی وەرزشیم لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەسەر بەرم ئەگەرچی لە ژیانی وەرزشی هیچ شتێک  دڵنیایی نییە”.

“من دەمەوێت لە ئەتلەتیکۆ واز لە ژیانی وەزشیم بێنم”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close