لەبارەی گرژییەکانی دوای یاری و پێ نەدانی پشتێنەی براوە بە حەبیبی پاڵەوان

یاریگانێت/ بەرەبەیانی ئەمڕۆ لاسفگیاسی ئەمریکا باوەشی بۆ 18 هەزار هاندەر کردەوە و بوو بە ستەیجی گەورەترین یاری  لە مێژووی یاری هونەرە جەنگییەکان، کە هەردو پاڵەوانی ناودار حەبیب نۆرماگۆمیدۆفی ڕووسی و کۆنەر مەکگریگۆری ئێرلەندیی.

پێش دەستپێکردنی یاریە مێژوویەکە، چەندین جار گرژی و لێدوانی توند چ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکاند و چ لە سەر جادە، گڕی بەردابۆوە کێبڕکێیەکە. کە لەم گرژیانەدا حەبیب هێورتر و کۆنەریش وەک سروشتی هەمییشەیی خۆیی شەڕانگێز و دەستپێشخەر بوو.

وەک هەمیشە دوپاتی دەکردەوە، حەبیب توانی دوای تەنها 4 گەڕی یاریەکە، کۆنەر بشڵەژێنێت و ماندووی بکات. تا لە کۆتاییدا بە تەکنیکە باوەکە خۆی، جەڕاندن و گوشین، ملی کۆنەر تا ڕادەی بێهێزکردن بتاسێنێت و یاریەکەی لێ بباتەوە.

وێنەی کۆتا دیمەنی یاریەکە:

هەر ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی پێهێنانی کۆنەر و خۆبەدەسەتەوەدانی، حەبیب بەسەر سیاجی شەڕگەکەدا سەرکەوت و پەلاماری یەکێک لە پیاوەکانی کۆنەری دا بە ناوی دیلۆن دێنیس . کە بە قسەی دانا وایت، ئەو لایەنگرەی کۆنەر شتی خراپ و نەشیاوی بە حەبیب گوتبوو. حەبیب خۆشی دوای یاریەکە داوای لە هەموان کرد و هاوڕێکانی کۆنەری بەوە تۆمەتبار کرد کە قسەیان بە ئایین و نەتەوە و باوک و وڵاتەکەشی کردووە. ئاماژەی بەوەش دەکات کە کۆنەر و پیاوەکانی چۆن لە سنوور دەرچوونە و هێرش دەکەنە سەر هەموو شتێک. گوتیشی کە ئەو مرۆڤە و ئارامیی لەدەست دەدات و بۆیە چۆتە گیانیان. ئەم ڕووداوە سەرنجی لەسەر یاریەکە لابرد و پشێوی و شەڕی گواستەوە بۆ دەرەوەی شەڕگە:

هەر لە سەروبەندی شەڕ و گرژییەکانی دەرەوەدا، کاردانەوەی هاوتیمەکانی حەبیبی لێکەوتەوە و بەسەر سیاجدا بازیان داوە ژوورەوە و کۆنەر  کەوتە بەر لێدانی توندیان:

دانا وایت، سەرۆکی یاری هونەرە جەنگییەکان دوابەدوای یاریەکە ڕوونکردنەوەی داوە و دەڵێت: “سێ کەس لە لایەنگرانی حەبیب دەستبەسەر کراون و ڕەوانەی بەندینخانە دەکرێن.”

ئەوە و زانیاری لە پێگەی Daily Mail وای بڵاو کردۆتەوە کە دەستگیرکراوەکان ئازادکراون، بەوپێیەی کۆنەر  سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردوون.

سەبارەت بە بارودۆخی کۆنەریش کە وایت  قسەی لەگەڵ  کردووە، شەڕکەرە ئێرلەندیەکە وتوویەتی زۆر نیگەرانە، نیگەران لەسەر یارییەکە، نەک لەسەر شەڕەکانی دوای یارییەکە.

ئەو سەرۆکە دەربارەی پێنەدانی پشتێنەی ئاڵتوونی بە حەبیبی براوە لەناو یاریگا، دەڵێت: “من دەزانم ئەگەر پشتێنەکەمان هەر لەوێدا بدایەتە حەبیب، ئەوا شتیان فڕێ دەدا و شتیان تێدەگرت و بارودۆخەکە ترسناک دەبوو. بۆیە تەنها وتم با هەوڵ بدەین بیبەین و لێرە دەریکەین.”

بەڵام پێشکەشکاری ناو قەفەسەکە حەبیبی وەک براوەی یاریەکە ناساند.

وایت دەڵێت: “ئەوەی لێرەدا زانراوە سێ کەس دەستگیرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئیتر ئایا ئەو سێ کەسە، ڤیزایان پێدەدرێتەوە کە سەردانی ئێرە بکەنەوە؟ جارێ زۆر شتی تر ماوە کە بۆیان ڕوون ببێتەوە.”

ئەوەی گڕی بەردابووە ئەم یاریە، بەرکەوتن و گرژییەکانی چەند ڕۆژە و چەند مانگەی پێش دەستپێکی یاریەکە بوو. بە شێوەیەک کە کۆنەر لێرە و لەوێ زیادەڕۆیی دەکردە سەر حەبیب، تەنانەت لەناو شار و سەر جادەش خۆی و پیاوەکانی پەلاماری پاسی گواستنەوەی ڕکابەرە ڕووسییەکە دەدا و کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا:

بەڵام ڕووسییە موسڵمانەکە لەناو یاریگادا وەڵامی هەبوو، توانی بەسەر ئەستێرەی دیاری مێژووی یاری هونەرە جەنگییەکان، کۆنەر مەکگریگۆردا سەرکەوێت و بردنەوەی ژمارە 27ی بەبێ شکست بخاتە سەر خەرمانی بردنەوەکانی و، هاوکات سێ ملیۆن دۆلاریش وەک گرەوی یاریەکە بباتەوە، ئەگەرچی وەک دەگوترێت تا کۆتایی لێکۆڵینەوەکان ئەو بڕە پارەیەی پێ نادرێت.

بەڵام بەهۆی بەزاندنی قەفەسی شەڕکردنەوە بێبەشیش نەبوو لە ڕەخنە و توانجی شارەزایان و ئەستێرەکانی بۆکسین و یاریە جەنگیەکان.
تەواوی یاری بە کوالێتی بەرز

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close