ئەلبا: بەرسەلۆنە پێویستی بە گۆڕانکارییە

یانەی بەرسەلۆنە لە سێ یاری رابردوودای نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بۆ ئەمەش، جۆردی ئەلبا دەڵێت، دەبێت یانەکە گۆڕانکاری بکات

بارسا لە دواین یاریدا لەگەڵ یانەی جیرۆنا یەکسانبوو پێشتریش یەکسانبوونێک و  شکستێکی هەبوو و لەو بارەشەوە ئەلبای ٢٩ ساڵ دەڵێت

“بێگومان سەرنەکەوتن بۆ ماوەی سێ یاری کێشەیەکی گەورەیە، پێویستە لەسەرمان چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام بدەین تاکو دوبارە دەست بەسەرکەوتنەکان بکەینەوە”

“هەموان دەزانن کە دەبێت ئێمە کاری باشتر بکەین و هەمووشمان بەم ئەنجامە دڵخۆش نین”

بڕیارە رۆژی چوارشەممە، هەردوو یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی و بەرسەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەیەک بگەن، دواتریش لە رۆژی یەکشەممە، بارسا دەبێتە میوانی یانەی ڤالێنسیا لە خولی ئیسپانی 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close