لەبارەی ڕۆڵی “ئەزموون”، پۆچێتینۆ نموونەی مانگا و شەمەندەفەر دەهێنێتەوە

یاریگانێت/ پێش یاریەکەی ئەمشەویان لە خاکی ئیتاڵیا و بەرامبەر ئینتەرمیلان، پۆچێتینهۆ لە پرێس کۆنفرانسدا بە نموونەیەک، لێکچواندنێکی نامۆ دەخاتە ڕوو سەبارەت بە  ڕۆڵی “ئەزموون”.

سەرەڕایی ڕێکخراوەیی یانەی تۆتینهام و ئاستبەرزیی بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانی، بەڵام ئەو کەمئەزموونیەی لە چامپیۆنس لیگ هەمیشە وەک خاڵی لاواز و نەرێنی سپێرس سەیر دەکرێت.

لە وەڵامی ئەمەدا ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەڵێت: “تەماشا بکەن، ئەزموون ئەزموونە، بەڵام دەبێت ئەو ئەزموونە بە کردار بکەیت لەگەڵ برسیی بوون ‘شەیدایی’ هەروەها پاڵنەرەکانی خۆتدا. ئەگەر زیرەک نەبیت، ئەزموون بە تەنها یارمەتیت نادات لە داهاتوودا.”

ئەوەی زیاتر لێکدانەوە و ڕووپەلی ڕۆژنامەکانی بە قسەکانی پۆچێتینۆوە سەرقاڵ کردووە، نموونەی مانگا و شەمەندەفەرەکەیە، کە بۆ زیاتر تێگەشتن لە ڕۆڵی “ئەزموون” هێناویەتیەوە: “ئەمە وەک ئەوە وایە شەمەندەفەرێک هەموو ڕۆژێک و لە هەمان کاتدا و بۆ ماوەی 10 ساڵ بە بەردەم مانگایەکدا تێپەڕ بێت، ئەگەر لە مانگاکە پرسیت ئەوە کەی شەمەندەفەرەکە دێت، وەڵامێکی دروستت ناداتەوە.”

“تۆپی پێیش هەمان شتە، بەڵام برسیی بوون ‘شەیدایی’، پاڵنەر، بارودۆخ و زۆر شتی تریش لە تۆپی پێدا زۆر گرنگن.”

وتەکانی پۆچێتنۆی ئەرجەنتینی بوون پێش یاریەکەی ئەمشەویان لە نێو سانسیرۆی تایبەت بە ئینتەرمیلان. لە ڕیزی لەندەنییەکان بۆ ئەم یارییە هەر یەکە لە هۆگۆ لۆریس، دێلی ئالی، کێیران تریپێ و تۆبی ئاڵدەروێیرڵد یاری ناکەن. کە ئەم دوانەی کۆتاییان وەک ڕاهێنەر دەڵێت: “لەبەر بڕیارێکی تەکنیکی.”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close