ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەدات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی مەدریدی ئاشکرای کردوە کە جۆلیان لۆپیتیجی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بە نیازە بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە داهاتووی (ڤینیسیۆس جۆنیۆر)ی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی بدات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە ڤیسینیۆس زۆر لەوە نزیک بووەتەوە کە بگەڕێتەوە پێکهاتەی یەکەمی ڕیال مەدرید و لە لیگای ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگیش یاری بکات، لەبەر ئەوەی لۆپیتیجی ڕاهێنەر و کارگێڕی یانەی ریاڵ بڕوایان وایە کە ئەو یاریزانە بەڕازیلییە لاوە خۆی سەلماندوە و لە ماوەی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی بەم زوانە لەگەڵ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید یاری بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە دوو ئەگەر بۆ داهاتووی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دانراوە یەکەمیان یاری کردن لەگەڵ لاوانی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، دووەمیشیان گەڕانەوەیە بۆ تیپی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید کە ئەویش زۆر نزیکە کە ڕووبدات لەبەر ئەوەی یانەکە بە چاوی ئەستێرەیەکی گەورە سەیری داهاتووی ئەو یاریزانە دەکەن، متمانەیان پێ هەیە.

ڤیسینیۆس جۆنیۆر، کە ئێستا لەگەڵ تیپی دووەمی ڕیاڵ مەدرید دەدرەوشێتەوە لە چەند رۆژی ڕابردوو وێنەیەکی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، نووسیویەتی ” پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و لیگای ئیسپانیا ڕێگای دڵخۆشی من دەبێت”.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close