ساری: هازارد باشترینی ئەوروپایە

ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەی چێڵسی، پێیوایە ئیدن هازارد یاریزانی یانەکەی باشترین یاریزانی ئەوروپایە

هازارد لە دواین یاری چێڵسیدا، توانی سێ گۆڵ تۆماربکات و یانەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یاریەکەی دژ بە کاردیف سیتی سەربخات

“من وامدەزانی هازارد یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی ئەوروپا، بەڵام ئێستا بۆچوونم دەگۆڕم، ئەو باشترینە” ساری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی

چێلسی لە خولی ئینگلیزیدا بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی لیڤەرپوولە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close