هەڵوێستی مان یۆنایتد سەبارەت بە شکستەکانی مۆرینیۆ ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

دوا بەدوای ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمین شکست لە یارییەکانی پرێمەرلیگ، جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان بە بارودۆخێکی خراپ تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەپێی میدیاکان کارگێڕی یانەکە تا ئێستا پشتگیری مۆرینیۆ دەکات.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس) ئاماژەی کردوە کە دوای تێپەڕبوونی 3 گەڕی یارییەکانی پرێمەرلیگ و دۆڕاندنی مان یۆنایتد لە دوو یاری بەرانبەر برایتۆن و تۆتنهام، کارگێڕی یانەکە هەر پشتگیری جۆزێ مۆرینیۆ دەکات و چاوەڕێی ئەوە دەکات یانەکە جارێکی دیکە بتوانێت بۆ ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بگەڕێتەوە، هەروەها لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە تا ئەو ساتەش پێگەی مۆرینیۆ کێشەی لەسەر نییە بەڵام لەئەگەری شکستخورادن بە بەرانبەربوون یان دۆڕان لە یاری داهاتوو بەرانبەر بێرنەلی ئەگەری هەیە، ئەو بۆچوونانە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

لە کۆتایی هەواڵەکەی سکای سپۆرتس هاتوە کە مۆرینیۆ دوای شکستەکەی بەرانبەر تۆتنهام سوپاسی هەڵوێستی هاندەرانی کردوە کە وێرای ئەو دۆڕاندنە چەپڵەی بۆ یانەکە لێدا، مۆرینیۆ ئەم هەڵوێستەی هاندەرانی بە نموونەیی وەسفکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close