بە هۆی سوتاندنی درێسی میسی یەکساڵ لە پۆستەکەی سڕ کرا

Palestinian
Palestinian
یاریگا
فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ فەلەستینی یەکساڵ لە پۆستەکەی سڕ کرد.

رەجوب سەرۆکی تۆپی پێ فەلەستین دوای ئەوەی کە بریاربوو هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پێش مۆندیالی 2018 یارییەکی دۆستانە لە شاری قودس بەرامبەر ئیسرائیل بکات، داوای لە هەموو هاندەرانی لیۆنێل میسی کرد وەکو نارەزایەتی بەرامبەر ئەم یارییە درێس و وێنەکانی میسی بسوتێنن، بۆیە لیژنەی تەمبێکاری فیفا بریاریدا کە ناوبراو بۆ ماوەی یەکساڵ سڕ بکرێت و بڕی 20 هەزار فرانکی سویسری سزا بدرێت.

فیفا هۆشداریشی داوە لە ئەگەری دووبارە بونەوەی ئەم رەفتارانە، ئەوا سزای قورستری بە دوا دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close