چۆن ئەرجەنتینیان بە ڕێگای هەڵەدا هێنایە ڕوسیا؟

نووسینی: فه‌رحان ئه‌نوه‌ر

پاش ئەنجامە خراپەکانی باوزای ڕاهێنەر و مەترسی ئەوە دروست بوو هەڵبژارەی تانگۆ نەگاتە مۆندیالی ڕوسیا، لەم نێوەندەدا فشارێکی زۆر دروس کرا و یەکێتی تۆپی پێ ئەرجەنتین باوزای ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە، یەکێک لەو ناوانەی پاڵێورابوو بۆ ڕاهێنەراتی هەڵبژاردەی تانگۆ خۆرخی سامپاولی بوو، کە یه‌ك جار هەڵبژاردەی شیلی کردە پاڵەوانی کوبا ئەمریکا و لە یانە سیڤییەی ئیسپانی وەرزێکی شایستەی بەڕێ دەکرد.

سامپاولی ڕازی بو بە مەرج ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، مەرجەکانیشی ئەوە بوو خوی شێوازی یاری هەڵژاردەکە دیاری دەکات و لە ئەگەری سەرنەکەوتنی تانگو بۆ موندیال لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی 20 ملیۆن دۆلارە وەکو ڕۆژنامەکان باسی دەکەن. پێدانی ئەم دەسەڵاتە زۆرانە و قبوڵ کردنی مەرجەکانی سامپاولی هەڵەی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینە ئەوەتا ساكپاولی بە ئەنجامی خراپ لە موندیال دەرچوو یەکێتیەکەش ناتوانێ دووری بخاتەوە تا کۆتای بوندەکەی چونکە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکە بڕەکەی زۆرە.

لەیەکەم دیداریدا سامپاولی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لیۆ میسی دەبینێت لە شاری بەرشلۆنە و بەڵێنی پێ دەدات هەڵبژاردەکە بخاتە خزمەتی لێو و چۆنی بوێت بەو شێوازە یاری بکەن لە پێناو ئەوەی لیۆ وەک مارادۆنا ببێتە پاڵەوانی نیشتیمانی و سامپاولی ببێتە خۆشەویستی وڵاتەکەی، لێو لەو دیدارەدە داوا دەکات هەڵبژارەکه ئامادەبکرێت تا وەکو یانە بەرشلۆنە یاری بکات، سامپاولی بە داواکاری میسی ڕازی دەبێت و بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پیپ گواردیولا دەکات بۆ ڕاوێژکاری لە گونجاندنی ئەگوێر و میسی کە هەردو یاریزانەکە یاریزانی گواردیۆلا بون و گواردیولا لەو شێواز و فەلسەفەی بەرشلۆنەدا لێهاتوترین پیاوبووە خۆیشی هەمان شێواز پەیڕەو دەکات.

خۆرخی ڤاڵدانۆ لە دوا نوسینیدا بە ڕونی باس لە کێشەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات و پێی وایە دوور کەوتنەوە لە شێوازی یاری ڕەسەنی ئەرجەنتین هەڵەیەکی زەقی سامپاولی ڕاهێنەرە وە بێگومان گۆڕینی شێوازی یاری تانگۆ تا بە پاسی کورت و فشاری زۆر یاری بکات خواستی لیۆ و بڕیاری سامپاولیە کە هەڵبژاردەی تانگۆ هاوشێوەی یانەی بەرشلۆنە یاریزانی ئاست بەرز و کوالێتی بەرزی تێدانیە هەروەها ئەو شێوازە یارییەی گواردیولا و بەرشلۆنە پەیڕویان دەکرد کوالێتی یاریزان تێدا بەرزە و یاریزانی مەهاری زۆری تێدایە و گوڵپاریزی نایابی دوێ تا بە قاچەکانی بەشداری بونیادی هێرشەکان و پاڵپشتی هێرشەکان بکات پێوێستی بە کاتی زۆر و یاریزانی گونجاو هەیە بۆ چەسپاندندنی بەڵام ئەم تایبەتمەندیانە لە یاریزانی ئەرجەنتیندا نین و دەس نادەن بۆ ئەم شێوازە یاری کردنە.

ئیدی لای هەمووان ڕونە گۆڕانکاری لە شێوازی یاری تانگۆ دەردی یەکەمی هەڵبژاردەکە بوو، هۆکاری گۆڕینەکەش بۆ ئەوە بوو لیۆ میسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە یارمەتی هەڵبژاردەکە بدات تا جامی جیهانی ببەنەوە بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ، کە لێو بە درێژای مێژوو ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگێریت نازناوی بۆ وڵاتەکەی نەبردوە، بەم جۆرە شێوازی یاری تانگویان گۆڕی و ڕێگای خۆیان لە ئەرجەنتین خۆشی ون کرد و شێواز و ستایل و ڕۆحیەتی هەڵبژاردەکەیان لەبۆنس ئایسەری پایتەخت جێ هێشتوو بە بە شێوازێکی نوێ کە زۆربەی یاریزانەکان ئامادەی ئەو شێوازە نین و ناگونجێن بۆ ئەو فەسەفە و شێوازه هاتنە ڕوسیا و خبەناچاری و بە ئەنجامی خراپ لە مۆندیال ماڵئاواییان کرد.

لە کۆتایدا لیۆ میسی و ساموپاولی نەیانتوانی یارمەتی تانگۆ بدەن لەم مۆندیالە و لیۆ میسی وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ دەمێنێتەوە و هیچ کەس ناتوانی لە کاریگەری و ئاستبەرزی ئەو کەم بکاتەوە لە مێژودا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close