مۆندیال به‌ كوردی: ناساندنی هه‌ڵبژارده‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ (30-یابان)

یاریگا – بەردەوامین لە ڕووماڵی تایبەتی مۆندیالی (2018)ی ڕووسیا، ڕووماڵەكەش بریتی یە لە ناساندنی هه‌ر (32) هەڵبژاردە بەشداربووەكەی مۆندیال، كه‌ تێیدا باسی مێژووی به‌شداری كردن و ده‌ستكه‌وت و پێكهاته‌ی فه‌رمی و چه‌ندین زانیاری تر ده‌كه‌ین.

له‌ ئه‌ڵقه‌ی سییه‌مدا باسی هه‌ڵبژارده‌ی یابان ده‌كه‌ین:-

30- هه‌ڵبژارده‌ی یابان

نازناو: سامۆراییه‌كان، كۆمپیوته‌ره‌كان

كیشوه‌ر: ئاسیا

ژماره‌ی دانیشتوان: 126،675،000 ( سه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن و شه‌ش سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار كه‌س)

ڕووبه‌ر: 377،972 كم2 ( سێ سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و  نۆ سه‌د و حه‌فتا و دوو كیلۆمه‌تر دووجا)

ڕیزبه‌ندی فیفای هه‌ڵبژارده‌كه‌: 61

به‌شداری كردنی جامی جیهانی: 5 جار

یه‌كه‌م به‌شداری كردنی: 1998

دوایین به‌شداری كردنی: 2014

باشترین ده‌ستكه‌وت: گه‌یشتن به‌ قۆناغی شانزه‌ی هه‌ردوو مۆندیالی (2002) و (2010)

نرخی بازاڕی یاریزانه‌كان: (73،400،000) حه‌فتا و سێ ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار یۆرۆ

گرانترین یاریزان: شینجی كاگاوا

نرخ: (13) ملیۆن یۆرۆ

ڕێژه‌ی ته‌مه‌نی یاریزانان: 28.6 ساڵ

ڕاهێنه‌ر: ئاكیرا نیشینۆ

ته‌مه‌ن: 63 ساڵ

به‌رواری بوون به‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌: (9/ 4/ 2018)

پلانی یاری كردن: 4-2-3-1

ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌: مایا یوشیدا

ته‌مه‌ن: 29 ساڵ

شوێنی یاری كردن: به‌رگری كردن

ژماره‌ی یاری نێوده‌وڵه‌تی: 82 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 10 گۆڵ

كاپتنی هه‌ڵبژارده‌: ماكوتۆ هاسیبی

ته‌مه‌ن: 34 ساڵ

شوێنی یاری كردن: به‌رگری كردن

ژماره‌ی یاری نێوده‌وڵه‌تی: 110 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 2 گۆڵ

یاریزانی تازه‌ ده‌ركه‌وتوو: یوشینور موتۆ

ته‌مه‌ن: 25 ساڵ

شوێنی یاری كردن: هێرشبردن

ژماره‌ی یاری نێوده‌وڵه‌تی: 24 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 0 گۆڵ

گۆڵكاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌: كونشیجی كاماموتۆ

ژماره‌ی گۆڵ: 80 گۆڵ له‌ 84 یاریدا

زۆرترین یاری نێوده‌وڵه‌تی: یاسو هیتۆ ئیندۆ

ژماره‌ی یاری: 152 یاری

ژماره‌ی گۆڵ: 15 گۆڵ

كۆمه‌ڵه‌: هه‌شته‌م (كۆڵه‌مبیا، یابان، پۆڵه‌ندا، سه‌نیگال)

یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌:

یاری یه‌كه‌م : به‌رانبه‌ر كۆڵه‌مبیا، به‌روار ( 19/ 6/ 2018)، كات: 3 پاش نیوه‌ڕۆ

یاری دووه‌م: به‌رانبه‌ر سه‌نیگال، به‌روار ( 24/ 6/ 2018)، كات: 6 عه‌سر

یاری سێیه‌م: به‌رانبه‌ر پۆڵه‌ندا، به‌روار ( 28/ 6/ 2018)، كات: 5 عه‌سر

پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌

گۆڵپارێزه‌كان: ئیجی كاواشیما، كوسۆكی ناكامۆرا، ماساكی هیگاشیگۆچی.

به‌رگریكاره‌كان: جین شوجی، جۆتۆكۆ ساكای، هیرۆكی ساكای، مایا یوشیدا، ناومیچی یویدا، تۆمواكی ماكینۆ، واتارۆ ئیندۆ، یۆتۆ ناگاتۆمۆ.

ناوه‌ڕاستكاره‌كان: گاكۆ شیباساكی، جینكی هاراگوچی، هوتارۆ یاماگوجی، كیسۆكی هۆندا، شینجی كاگاوا، ماكوتۆ هاسیبی، تاكاشی ئوسامی، تاكاشی ئینوی، ریۆتا ئوشیما.

هێرشبه‌ره‌كان: شینجی ئۆكازاكی، یوشینۆری موتۆ، یویا ئوساكۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close