ڕیال مەدرید لەکۆتایی پێ هێنانی یەکەمین گریبەستی هاوینەی نزیک دەبێتەوە

یاریگا

وا دیارە ڕیاڵ مەدرید لە ئەنجامدانی یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی زۆر نزیک بووەتەوە و بە پێی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی یانەی شاهانە هێنانی شوێنگرەوەی کارڤەخالی بۆ هێڵی بەرگری زامن کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (ئالفارۆ ئۆدەریزۆلا) بەرگریکاری ڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال سۆسیداد ڕێکەوتنی تەواوی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردوە و دوای مۆندیال پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە کەسانێکی نزیک لە یاریزانەکە ئاشکرایان کردوە کە ئۆدەریزۆلا لە لایەن خۆیەوە هەموو شتێکی کۆتایی پێ هێناوە و تەنها ئەوە ماوە هەردوو یانەکە ڕێکبکەون، لەبەر ئەوەی ڕیاڵ مەدرید ڕەنگە یەک دوو یاریزانی یەدەگی خۆی بخاتە نێو گرێبەستەکە بۆ ئەوەی بڕی 40 ملیۆن یۆرۆی نرخی شکاندنی گرێبەستی یاریزانەکە کەمتر بکاتەوە.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لە وەرزی ڕابردوودا بەهۆی پێکانەکانی کارڤەخال و ناچۆ کەم و کوڕی لە شوێنی بەرگریکاری ڕاستدا هەبوو، هەروەها (ئەشرەف حەکیمی) کە زۆر لە شوێنی کارڤاخال یاری دەکرد، بە بۆچوونی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید ئەزموونی کەمە و بۆ یارییە گەورەکان ناشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close