لە ریزبەندی ١٠٠ پڕداهاتترین وەرزشکاری جیهان یەک ئافرەتی تیانیە!

 

یاریگا-گۆڤاری فۆربیس وەک پیشەی ساڵانەی  ریزبەندی ئەو وەرزشکارانەی بڵاوکردەوە کە ساڵانە زۆرترین داهاتیان هەیە.

ئەوەی بووەتە جێگەی مقۆمقۆ ئەوەیە  هیچ ئافرەتێک لە ریزبەندییەکەدا نیەو ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەوڵانەی وڵاتانی رۆژئاوایە کە دەیانەوێت  داهات لە نێوان پیاو و ئافرەت نزیک بکەنەوە.

لەسەر ئاستی تۆپی پێ بۆ یەکەمجار لیۆنێل مێسی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوتووە و دووهەم پڕ داهاتترین وەرزشکاری جیهانە. نێیماریش بە سوود وەرگرتن لە گواستنەوەی بۆ پاریس هاتووەتە پێشەوەی ریزبەندییەکە بەم جۆرە

١- فلۆید مەیوێزەر (بۆکسین) – ٢٨٥ ملیۆن دۆلار

٢- لیۆنێل مێسی (تۆپی پێ) – ١١١ ملیۆن دۆلار

٣- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (تۆپی پێ) – ١٠٨ ملیۆن دۆلار

٤- کۆنەر مەکگرێگۆر ( مارشیاڵ) – ٩٩ ملیۆن دۆلار

٥- نێیمار داسیلڤا(تۆپی پێ) – ٩٠ ملیۆن دۆلار

٦- لێبرۆن جەیمس (باسکە)- ٨٥.٥ ملیۆن دۆلار

٧- رۆجێر فێدرێر (تێنس) – ٧٧.٢ ملیۆن دۆلار

٨- ستیفن کوری (باسکە) – ٧٦.٩ ملیۆن دۆلار

٩- مات رایان (رەگبی) – ٦٧.٣ ملیۆن دۆلار

١٠- ماتیو ستافۆرد (رەگبی) – ٥٩.٥ ملیۆن دۆلار

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close