فەرمی: وادەی دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی بارسێلۆنا دیاریکرا

Barcelona
Barcelona
یاریگا
دوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی 2018 پێویستە یاریزانانی بارسێلۆنا رێکەوتی 16ـی مانگی حەوت پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەن.

پێگەی فەرمی بلاوگرانا بڵاویکردەوە سەرەتا لەو رێکەوتەی کە دیاریکراوە پێویستە ئەو یاریزانانەی کە بەشداری مۆندیال ناکەن دەست بە ئامادەکاری بکەن، پاشان ئەوانی دیکەش پەیوەندیان پێوە دەکەن و ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی 2018-2019 دەست پێدەکات.

کەتەلۆنیەکان دواتر لە 24ـی هەمان مانگ بە مەبەستی بەشداری کردن لە گینس کاپ گەشتی ئەمریکا دەکەن و رووبەرووی ئەیسی میلان، رۆما و تۆتێنهام دەبنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close