یۆڤینتۆس ڕاهێنەرێکی گەورە لە شوێنی ئالیگری دیاری دەکات

یاریگا

یانەی یۆڤێنۆتسی ئیتاڵی ئامادەکارییەکانی بۆ ماڵئاوایی کردن لە ماسمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری ئێستای یانەکە دەستپێکردوە و لە بری ئەویش ڕاهێنەرێکی گەورە و بە ئەزموونی دیاری کردوە.

تۆڕی هەواڵی (توتو میرکاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، کە ئەندریا ئینیلی سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس دەیەوێت (کارلۆ ئەنچیلۆتی) وەک ڕاهێنەری داهاتووی یانەکە دەستنیشان بکات، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە ئەو ڕاهێنەرە لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیدا ئەزموونێکی گەورەی هەیە هەروەها ئەو ڕایگەیاندوە کە نایەوێت پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتالیا وەربگرێت و دەیەوێت لەگەڵ یانەکان کاری ڕاهێنەرایەتی بکات.

ئاشکرایە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی پێشتر لە ساڵانی 1999 تا ساڵی 2001 وەک ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی کاری کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close