ئاندرێ گۆمێز وێستگەی داهاتووی دیاری دەکات

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە (ئاندرێ گۆمێز) چیتر لە بارسێلۆنا شوێنی نابێتەوە، بۆیە یاریزانە پورتوگالییەکە بەنیازە بەم زووانە وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە دوورخستنەوەی ئاندرێ گۆمێز لە یاری کۆتایی جامی شا نێوان بارسێلۆنا وسڤیلیا بۆ یاریزانە پورتوگالییەکەی ڕونکردوەتەوە کە چیتر شوێنی لەگەڵ بارسا نابێتەوە و پێویستە یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە دوای ئەوەی گۆمێز بەڕێوەبردنی کارەکانی لە بری ڕایۆلا بە براکەی و پۆل مارتن سپارد، بۆیە بەهۆی نزیکی ئەوانیش لە یانەکانی ئینگلتەڕا، چاوەرێ دەکرێت یانەیەکی پریمەرلیگ ببێتە وێستگەی داهاتووی گۆمێز کە لە لایەن هاندەرانی بارسێلۆنا پێشتر چەندین جار بەهۆی ئاستی خراپی فیکەی ناڕەزایی بۆ لێدراوە.

ئاندرێ گۆمێز، بەر لە دوو وەرز پێش ئێستا لە یانەی ڤالەنسیا بە بری 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بەڵام تا ئێستاش ئەو یاریزانە نەیتوانیوە پێگەیەگ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close