میلان گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی دۆنارۆما هەڵکرد

یاریگا

یانەی ئای سی میلانی ئیتالی گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی (دۆنارۆما)ی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی هەڵکرد و چاوەڕێ دەکرێ لەم هاوینەدا گۆڵپارێزە لاوەکە، یانەی میلان جێ بهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی گەورەی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی میلان بری 52 ملیۆن پاوەنی وەک نرخی دۆناڕۆما دیاری کردوە و گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی گۆڵپارێزە لاوە تەمەن 19 ساڵەکە هەلکردوە، بۆیە هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان نزیکترین دوو یانەن کە دۆنارۆمایان دەوێت، پاریس بەهۆی خراپی ئاستی کیفن ترامپ و ئاریۆرلا هەروەها یانەی ریاڵ مەدریدش لەم وەرزە بەهۆی ناجێگیری ئاستی ناڤاس بەنیازە گۆڵپارێکی دیکە بۆ یانەکە بکڕێت و دۆرنارۆماش یەکێکە لەو ناونەی پێشتر وەک ئامانجێک باسی لێوە کراوە.

دۆنارۆما کە لە ئیتالیا بە شوێنگرەوەی بۆفۆن وەسف دەکرێت، سەرەتای ئەم وەرزە ئارەزووی ڕۆیشتنی لە یانەکەی هەبوو، بەلام یانەی میلان و هاندەرانی ڕێگریان لێکرد، بۆیە لە کۆتاییدا ناچار بوو گرێبەستێکی تازە واژۆ بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close