لیڤاندۆسکی لەبەر ڕیاڵ مەدرید فشارەکانی بۆ سەر بایەڕن دەستپێکردەوە

یاریگا

وا دیارە ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی هێرشبەری یانەی بایەڕن میونشین سوورە لەسەر ئەوەی یانەکەی جێ بهێلێت و ڕوو بەر یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بکات.

ڕۆژنامەی (as)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە لیڤاندۆسکی دوای ئەوەی تەمەنی گەیشتە 30 ساڵ نایەوێت ئەمجارە هەلی یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید لەکیس خۆی بدات و دەیەوێت ئەو هەلە بقۆزێتەوە، بۆیە بەم دواییە فشاری زۆری خستوەتە سەر یانە باڤارییەکە بۆ ئەوەی یانە جێ بهێڵێت و ڕوو لە یانەی شاهانە بکات، ئەوەش پێچەوانەی بۆچوونەکانی کارل هاینز رۆمەنیگێ یە کە گوتبووی لیڤا 100% بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی بایەڕن دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی بابەتەکە هاتوە کە ڕەنگە لەگەڵ سووربوونی لیڤا لەسەر ڕۆیشتن یانەی بایەڕن ڕازی ببێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە یانەکە دەیەوێت یاریزانە تەمەن گەورەکانی وەک ڕۆبن و ڕیبێری و لیڤا لە ریزەکانی بڕۆن بۆ ئەوەی پێکهانتەیەکی لاو دروست بکات و چەند یاریزانێکی دیکە بۆ یانەکە بهێنێت کە لەسەرووی هەموویانەوە (تیمۆ ڤێرنەر)ی هیرشەبەری لایبزیکە کە ڕەنگە هاتنی ئەو ڕۆیشتنی لیڤا خێراتر بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close