به‌رشه‌لۆنه X چێڵسی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (10:45) خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان، له یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی (16)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له نێو یاریگای (كامپ ن‌و)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌كات، وه‌ك هه‌میشه ئێمه له یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانانه‌ی له یاری چوونی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، به ئه‌نجامی (1-1) یه‌كسان بوون، ده‌كاته (68%)، 23 له كۆی 34 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا.
2- دوایین 9 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له چامپیۆنزلیگدا، چێڵسی 2 یاری بردۆته‌وه و به‌رشه‌لۆنه‌ش 1 یاری، له 6 یاریشدا یه‌كسان بووون.
3- دوایین 4 یاری نێوانیان له نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه له چامپیۆنزلیگدا، به یه‌كسانی كۆتایی هاتووه.
4- به‌رشه‌لۆنه توانیویه‌تی (3) جار چێڵسی له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا بكاته ده‌ره‌وه، له به‌رانبه‌ردا چێڵسی توانیویه‌تی (2) جار به‌رشه‌لۆنه له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا بكاته ده‌ره‌وه.
5- دوایین بردنه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه له چێڵسی له چامپیۆنزلیگدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی (2)ی ساڵی (2006)، كه به ئه‌نجامی (2-1) یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
6- چێڵسی له دوایین (7) یاری كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 3 یاریدا دۆڕاوه و له 4 یاریشدا یه‌كسان بووه.
7- به‌رشه‌لۆنه بۆ 11 وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه به ناوی به‌رشه‌لۆنه و پێشتر هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجام نه‌داوه.
8- به‌رشه‌لۆنه له 4 وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 1 جاریان توانیویه‌تی بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی سه‌ربكه‌وێت، كه ئه‌و جاره‌ش بوو به پاڵه‌وانی جامه‌كه.
9- ئیدین هازاردی به‌لجیكی له دوایین (6) یاری چێڵسی له چامپیۆنزلیگدا، به‌شداری (5) گۆڵی كردووه، 3 گۆڵی تۆماركردووه و 2 گۆڵیشی درووست كردووه.
10- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بۆ ماوه‌ی (881) خوله‌كی له‌سه‌ر یه‌كه له چامپیۆنزلیگدا گۆڵی تۆمار نه‌كردووه، دوایین گۆڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر پاریس سان جێرمان له قۆتاغی (16)ی وه‌رزی رابردوودا.
11- ویلیانی به‌رازیلی له‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسیه‌وه كردووه، به تۆماركردنی (6) گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزادا، له هه‌موو یاریزانه‌كانی تری به‌شداری بووی پاڵه‌وانێتیه‌كه زیاتر گۆڵی تۆمار كردووه.
12- به‌رشه‌لۆنه خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی به‌رگریه له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا، كه ته‌نها (2) جار تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی تیر شتیگنی گۆڵپارێزی هه‌ژێنراوه.