پاریس سان جێرمان X ریاڵ مه‌درید … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – كاتژمێر (10:45) خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان، له ياريه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی (16)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا، یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی له نێو یاریگای (باخچه‌ی شازاده‌كان)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كات، وه‌ك هه‌میشه ئێمه له یاریگانێت، چه‌ند ئامارێكی گرنگی پێش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه:-
1- دوازده یانه له یاری چوونی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا به ئه‌نجامی (3-1) دۆڕاون، ته‌نها چواریان توانیویانه بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه سه‌ربكه‌ون، واته به ڕێژه‌ی (33%).
2- پاریس سان جێرمان له دوایین 14 یاری نێو یاریگای خۆی له به‌رانبه‌ر یانه ئیسپانیه‌كان له چامپیۆنزلیگدا، ته‌نها 2 یاری دۆڕاندووه، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا و به‌رشه‌لۆنه‌دا بوو.
3- ریاڵ مه‌درید به ڕاهێنه‌رایه‌تی زینه‌دین زیدان، 15 یاری له قۆناغی كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام داوه، 11 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریشی دۆراندووه، له 2 یاریشدا یه‌كسان بووه.
4- باشترین ئه‌نجامی یانه‌ی پاریس سان جێرمان له چامپیۆنزلیگدا، گه‌یشتنیه‌تی به قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی وه‌رزی (1994-1995)، كه له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كرایه ده‌ره‌وه
5- پاریس سان جێرمان له دوایین 7 یاری كرانه ده‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگدا، 5 یاری دۆراندووه و 1 یاریشی بردۆته‌وه، له 1 یاریشدا یه‌كسان بووه.
6- ریاڵ مه‌درید له دوایین 7 وه‌رزی چامپیۆنزلیگدا، گه‌یشتۆته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی، كه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا.
7- پاریس سان جێرمان له دوایین 46 یاری نێو یاریگای خۆی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه ئه‌وروپیه‌كاندا، 30 یاری بردۆته‌وه و ته‌نها 1 یاری دۆڕاندووه، له 15 یاریشدا یه‌كسان بووه.
8- كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری مێژووی چامپیۆنزلیگ له دوایین 12 یاری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، 21 گۆڵی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه گۆڵی تۆمار كردووه، كه ژماره‌ییه‌كی پێوانه‌ییه.
9- ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری پاریس سان جێرمان، 20 یاری به‌رانبه‌ر ریاڵ مه‌درید ئه‌نجام داوه، 5 یاری بردۆته‌وه و 14 یاریشی دۆڕاندووه، له 1 یاریشدا یه‌كسان بووه.
10- گاریس به‌یڵ به به‌شداری كردنی له یاری چووندا، یاری ژماره (50)ی له چامپیۆنزلیگ ئه‌نجام دا، به‌مه‌ش پاش رایان گیگز بوو به دووه‌م یاریزانی وێڵزی كه زۆرترین یاری له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا ئه‌نجام بدات.