” پۆگبا و مۆرینیۆ هیچ کێشەیەکیان نیە ”


مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی پۆل پۆگبای ناوەراستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا رەتدەکاتەوە کە هیچ کێشەیەک لە نێوان ئەو یاریزانە و مۆرینیۆ هەبێت.
بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی فرەنسی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن پۆگبا و مۆرینیۆ کێشەیان لەگەڵ یەکتری هەیە و دەشڵێت کە یاریزانی فڕەنسی خۆشحاڵە لە یانەکەی و دەیەوێت بۆ ساڵانێکی زۆریش لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە تێنوی نازناوەکانیشە.
ماوەیەکە سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بریتانی بلاوییان کردۆتەوە کە بە هۆی ئەو کێشانەی نێوان راهێنەری یانە و ئەو یاریزانە درووست بووە، پۆگبا دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.