دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی هیگواین


گۆنزالۆ هیگواین، گۆڵکاری ئارجانتینی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بۆ یاری بەرامبەر تۆتێنهام ئامادە دەبێت.
تۆری هەواڵی ” Sky Sports” ئاشکرایکردووە کە دوای ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر تۆرینۆ تووشی بوو، چاوەروان دەکرا کە یاریزانی خانمە پیرەکە ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە و بەرامبەر تۆتێنهامیش لە یاری هاتنەوەی قۆناخی شازدەی چاومپیۆنزلیگ بەشداری نەکات، بەڵام بەم شێوەیە نەبوو و ئەو یاریزانە ئامادەی یاری بەرامبەر یانەی بریتانی دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ئالێگری راهێنەری یوڤێ بۆ پاراستنی ئەو یاریزانە یاری داهاتووی بەرامبەر ئاتەلانتا لە سێریائەی بەشداری پێ ناکات.