به‌رشه‌لۆنه X خیتافی … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (6:15) خوله‌كی ئێواره بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و سێیه‌می خولی ئیسپانیدا، یانەی به‌رشه‌لۆنه لە نێو یاریگای (كامپ نۆ)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانه‌ی خیتافی دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەیان بڵاودەكەینەوە:-
1-دوایین 12 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوانیان له نێو یاریگای (كامپ ن‌و) له خولی ئیسپانیدا، به‌رشه‌لۆنه 9 یاری بردۆنه‌وه و خیتافیش هیچ یاری، له 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- به‌رشه‌لۆنه دوایین 4 یاری به‌رانبه‌ر خیتافی له لالیگادا بردۆته‌وه ، 16 گۆڵی تۆماركردووه و ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوه.
3- خیتافی له دوایین 6 یاری ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیشه هیچ گۆڵێك له‌و 6 یاریه‌دا تۆمار بكات.
4- به‌رشه‌لۆنه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگادا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه، ئه‌مه‌ش باشترین ئاماری یانه‌كه‌یه له مێژووی به‌شداری كردنی له خوله‌كه‌دا.
5- لیۆنێل میسی له 11 یاری به‌رانیه‌ر خیتافی له نێو یاریگای (كامپ ن‌و) له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، 11 گۆڵی تۆماركردووه.
6- لویس سوارێز له دوایین 9 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیدا، 11 گۆڵی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها دووه‌م گۆڵكاری خوله‌كه‌یه به تۆماركردنی 16 گۆڵ.
7- ئێستا به‌رشه‌لۆنه به كۆكردنه‌وه‌ی 58 خاڵ، له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگادایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش لیۆنێل میسییه به تۆماركردنی 20 گۆڵ.
8- ئێستا خیتافی به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ، له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندی لالیگادایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئه‌نخێل لویس رۆدریگزه به تۆماركردنی 6 گۆڵ.