فیۆره‌نتینا X یـوڤـێنـتـوس … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه
یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیست و چواره‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی فیۆره‌نتینا لە نێو یاریگای (ئه‌رتیمۆ فرانكی) تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی یوڤێنتوس دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-
1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، فیۆره‌نتینا و یوڤێنتوس (78) جار له شاری فلۆره‌نسا له سێریا ئه‌ی ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه، ڤیۆلا 27 یاری بردۆته‌وه و یوڤیش 30 یاری، له 21 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- فیۆره‌نتینا له دوایین (32) یاری به‌رانبه‌ر یوڤی له خولی ئیتاڵیدا، ته‌نها 3 یاری بردۆته‌وه و 12 یاریشی دۆراندووه، له 17 یاریدا یه‌كسان بوون.
3- یوڤێنتوس له دوایین 12 یاری له كاڵچیۆ كه له رۆژی هه‌ینیدا ئه‌نجامی دابێت، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندووه، له 8 یاریدا براوه بووه و له 4 یاریشدا یه‌كسان.
4- له به‌رانبه‌ردا فیۆره‌نتینا له دوایین 7 یاری له كاڵچیۆ كه له رۆژی هه‌ینیدا ئه‌نجامی دابێت، 1 یاری بردۆته‌وه و 4 یاریشی دۆراندووه، له 2 یاریدا یه‌كسان بووه.
5- یوڤێنتوس له دوایین 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، هیچ یاریه‌كی نه‌دۆراندوه، 9 یاری بردۆته‌وه و له 1 یاریشدا یه‌كسان بووه.
6- یوڤێنتوس له دوایین 15 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوه، هه‌روه‌ها زۆرترین جاریش توانیویه‌تی پارێزگاری له خاوێنی تۆری گۆڵه‌كه‌یدا بكات له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، كه 14 كلین شیتی هه‌یه.
7- ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ری یوڤێنتوس و ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ری فیۆره‌نتینا، وه‌ك ڕاهێنه‌ر 12 جار ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه، ئه‌لیگری 9 یاری بردۆته‌وه به‌ڵام پیۆلی هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه، له 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.
8- جیۆڤانی سیمیۆنی هێرشبه‌ری فیۆره‌نتینا، زۆرترین گۆڵی به لێدانی سه‌ر تۆماركردووه له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، جیۆڤانی 4 گۆڵی به لێدانی سه‌ر تۆماركردووه.
9- گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبه‌ری یوڤێنتوس له دوایین 3 یاری نێو یاریگای (ئه‌رتیمۆ فرانكی) له كاڵچیۆدا، 3 گۆڵی له یانه‌ی فیۆره‌نتینا تۆماركردووه.
10- یوڤێنتوس له كۆی 23 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، ته‌نها 52 شووت ئاراسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كراوه، كه‌متر له هه‌ر تیپێكی تری 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپادا، هه‌روه‌ها له دوایین 8 یاریشدا، ته‌نها 9 شووت ئاراسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كراوه.
11- ئێستا فیۆره‌نتینا به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ، له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش جیۆڤانی سیمیۆنیه به تۆماركردنی 7 گۆڵ.
12- ئێستا یوڤێنتوس به كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ، له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه به تۆماركردنی 14 گۆڵ.