یـوڤـێنـتـوس X جه‌نه‌وا … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی بیسته‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی یوڤێنتوس لە نێو یاریگای (ئه‌لیانز ستادیۆم)ی تایبه‌ت به خۆی، میوانداری یانەی جه‌نه‌وا دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-
1- پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان، یوڤێنتوس و جه‌نه‌وا (101) جار له سێریا ئه‌ی ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌ته‌وه، یوڤی 61 یاری بردۆته‌وه و جه‌نه‌واش 20 یاری، له 20 یاریشدا یه‌كسان بوون.
2- یوڤێنتوس له‌و (50) یاریه‌ی كه له نێو یاریگای خۆیدا ئه‌نجامی داوه له خولی ئیتاڵیدا، 39 یاری له جه‌نه‌وا بردۆته‌وه.
3- یوڤێنتوس له دوایین 7 یاری كاڵچیۆدا، ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوه و له 6 یاریشیاندا توانیویه‌تی پارێزگاری له خاوێنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یدا بكات.
4- جه‌نه‌وا له دوایین 8 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، 4 یاری بردۆته‌وه و 1 یاری دۆراندووه، له 3 یاریشدا یه‌كسان بووه.
5- یوڤێنتوس زۆرترین گۆڵی له گێمی دووه‌م تۆماركردووه له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، كه (28) گۆڵه.
6- یاریزانانی جه‌نه‌وا زۆرترین فاوڵیان له یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر كردووه له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، كه (331) فاوڵه.
7- دۆگلاس كۆستای به‌رازیلی زۆرترینی بڕینی سه‌ركه‌وتووی هه‌یه له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، به ڕێژه‌ی (7،7) بڕین له هه‌ر (90) خوله‌كێكدا.
8- جه‌نه‌وا له دوایین 6 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، ته‌نها 1 گۆڵی لێ تۆماركراوه، باشترین ئاماری هێڵی به‌رگری تیپه‌كه‌یه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا.
9-ئێستا یوڤێنتوس به كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ، له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه به تۆماركردنی 14 گۆڵ.
10- ئێستا جه‌نه‌وا به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ، له پله‌ی پازده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی كاڵچیۆدایه، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش ئاندرێی گالابینۆڤه به تۆماركردنی 3 گۆڵ.