نــاپــۆلی X یـوڤـێنـتـوس … ئاماره‌كانی پێش یاریه‌كه‌

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خولەكی شه‌و بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی ئیتاڵیدا، یانەی ناپۆلی لە نێو یاریگای (سان پاولۆ)ی تایبه‌ت به‌ خۆی، میوانداری یانەی یوڤێنتوس دەكات، ئێمەش لە ماڵپەڕی یاریگانێت گرنگترین ئامارەكانی هەردوو تیپه‌كه‌ پێش ڕوبەڕوبونەوەكەی ئەمشه‌ویان بڵاودەكەینەوە:-

1- دوایین 13 ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ناپۆلی و یوڤێنتوس له‌ خولی ئیتاڵیدا، ناپۆلی 2 یاری بردۆته‌وه‌ و یوڤێنتوسیش 7 یاری، له‌ 4 یاریشدا یه‌كسان بوون.

2- یوڤێنتوس زۆرترین یاری له‌ كاڵچیۆ له‌ به‌رامبه‌ر ناپۆلی دۆراندووه‌، كه‌ 65 یاریه‌، هه‌روه‌ها زۆرترین گۆڵیشی له‌ لایه‌ن ناپۆلییه‌وه‌ لێ تۆماركراوه‌، كه‌ 209 گۆڵه‌.

3- ناپۆلی له‌ دوایین 10 یاری نێو یاریگای خۆی له‌ به‌رامبه‌ر یوڤێنتوس له‌ سێریا ئه‌یدا، 6 یاری بردۆته‌وه‌، یوڤێنتوسیش 1 یاری، له‌ 3 یاریشدا یه‌كسان بوون.

4-  یوڤێنتوس له‌ دوایین 43 یاری له‌سه‌ر یه‌كی له‌ خولی ئیتاڵیدا، گۆڵی تۆماركردووه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی وه‌رزی 2013-2014 یه‌كسان كرده‌وه‌.

5- ناپۆلی پاش تێپه‌ڕبوونی 14 هه‌فته‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، 38 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ له‌ مێژووی یانه‌كه‌ی باشوری ئیتاڵیادا.

6- یوڤێنتوس پاش تێپه‌ڕبوونی 14 هه‌فته‌ له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵیدا، 40 گۆڵی تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ش زۆرترین ڕێژه‌ی تۆماركردنی گۆڵه‌ بۆ یانه‌كه‌ له‌ 66 ساڵی ڕابردوودا.

7- ناپۆلی زۆرترین تۆپی ئاراسته‌ی گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر كردووه‌ له‌م وه‌رزه‌ی كاڵچیۆدا، كه‌ 257 تۆپه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یوڤێنتوس 241 تۆپی ئاراسته‌ی گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر كردووه‌.

8- مارك هامسیك زۆرترین جار گۆڕانكاری پێ كراوه‌ له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌یدا، كه‌ 11 جاره‌، هه‌روه‌ها 6 گۆڵی له‌ كۆی 20 یاری له‌ یوڤێنتوس تۆماركردووه‌.

9- میرالیم پیانیچ 3 گۆڵی له‌ ناپۆلی تۆماركردوه‌ له‌ كاڵچیۆدا، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ی به‌ درێسی یانه‌ی رۆماوه‌ تۆماركردووه‌.

10- مارك هامسیك به‌ تۆماركردنی 1 گۆڵ له‌ یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا، ئه‌وا كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ماره‌دۆنای ئه‌فسانه‌ بۆ یانه‌ی ناپۆلی یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌، كه‌ 116 گۆڵه‌ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كاندا.

11- ئێستا ناپۆلی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 38 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش درایس مێرتێنزه‌ به‌ تۆماركردنی 10 گۆڵ.

12- ئێستا یوڤێنتوس به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ، له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌، گۆڵكاری تیپه‌كه‌ش پاولۆ دیبالایه‌ به‌ تۆماركردنی 12 گۆڵ.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی www.arabic.sport360.com

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close